ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە

ئهمڕۆ چوارشەممە، 8ـی تشرینی 2025، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له دانيێل كرێبهر باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق كرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی .
باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە ، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون .
