گه‌نده‌ڵی و پشكپشكێنه، دامه‌زراندنی ده‌یان كه‌سی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بێبه‌ش كرد

دوورخستنه‌وه‌ی ده‌یان مه‌شقپێكراو له لیستی گرێبه‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له بنكه‌ی مه‌شقی شاری كوت دوای دوو هه‌فته له ده‌ستپێكردنی خولی ڕاهێنان، دوورخراوه‌كانی نیگه‌ران كردووه و سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و پێیان وایه، وه‌زاره‌تی ناوبراو، له دوورخستنه‌وه‌یان هیچ پێوه‌ر و بنه‌مایه‌كی دادپه‌روه‌رانه و لۆژیكی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.
چل كه‌س له به‌شداربووانی خولێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له بنكه‌ی مه‌شقی شاری كوت له پارێزگای واست كه به گرێبه‌ست له میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه داده‌مه‌زرێنرێن، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دراوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كردوون و سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و دوورخراوانه به میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، كاتێك بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دراوه، ڕه‌چاوی هیچ بنه‌ما و پێوه‌رێكی لۆژیكی و دادپه‌وه‌ریی نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی كراوه، مه‌زاج و بڕیاری چه‌ند كه‌سێكه كه له به‌رپرسن و له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا نین.
دوورخراوه‌كان گوتوویانه، سه‌رجه‌م ڕێكاره فه‌رمییه داواكراوه‌كانیان ته‌واو كردووه و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ش له‌ناو خول و ڕاهێناندا بوونه، به‌ڵام له پڕ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان دراوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ناسیستماتیكی و بێبه‌رنامه‌یی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و هه‌ڕه‌مه‌كی له بڕیاردان، ته‌نانه‌ت زیاتر په‌یوه‌سته به پشكپشكێنه و به كه‌سیكردنی دامه‌زراندن و پێدانی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی، كه سه‌رجه‌م بواره‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.