ئێران.. لە ئەنجامی شەڕی پۆلیس و باندێکی ماددە هۆشبەرەکان، ئەفسەرێک کوژرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، لە پیکدادانێکدا لەگەڵ لەگەڵ باندێکی ماددەی هۆشبەر، پۆلیسێک کوژرا.

پۆلیسی سیستان و بەلووچستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ باندەکانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان، دەوریەیەکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر ڕێگای نێوان نەهبەندان و زاهیدانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەگەڵ کەسانی چەکداردا پێکدادان ڕوویدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، "عەقید غوڵام ڕەزا جەمشیدی لەم پێکدادانەدا کوژرا".

پۆلیسی سیستان و بەلووچستان ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا پرۆسەی ناسینەوە و بەدواداچوونی تاوانباران بەردەوامە، ئەنجامەکانیش ڕادەگەیەنرێت.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment