نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان، تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانی توركيا و هه‌رێمى كوردستانیان کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی ئۆکتۆبەری 2025، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ توركيا، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، كۆبووه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيهتيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرا. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.