فیدان: دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت بۆ تورکیا هەنگاوێکی گرنگ بوو

وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەمدا. هاوکات هیوادارە دهرفهتی كاركردن به كۆمپانیا توركییەکانی بواری وزه لە عێراق بدرێت.
هەینی 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە ئەنقەرە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، گوتی: دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت له ڕێگهی بۆری نهوتی كهركووك-جهیهان له 27ـی ئهیلوولی ئهمساڵ، بهرهوپێشچوونێكی دڵخۆشكهر و كارێكی زۆر گرنگ بوو.
هاوکات باسی لەوە کرد، ڕاسته لهم چهند ساڵهی دواییدا كێشه له نێوان تورکیا و عێراق، لە بارەی پرسی نەوتەوە هەبوو، بهڵام سوپاس بۆ خوا ئهو كێشانه چاره كران و ههناردهكردنهوهی نهوت له ڕێگهی بۆری نەوتی کەرکووک-جەیهان گەیەندراوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.
بە بڕوای فیدان، له داهاتوودا پهیوهندییهكانی نێوان توركیا و عێراق له بواره جیاوازهكاندا پتهوتر دهكرێن. هەروەها پێشبینی دەکات لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ عێراق لە بارەی چەند پرسێک، دەبێتە ڕێککەوتنێکی دوولایەن.
گوتیشی: بەگەڕختسنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا بۆ هەموو جیهان سوودی دەبێت، هەروەها تورکیا دەتوانێت لە بەرەوپێشبردنی ژێرخانی وزە لە عێراق ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت.
"تورکیا هەوڵی چارەکردنی کێشەی کەمی ئاو لە عێراق دەدات"
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بارەی کێشەی کەمی ئاو لە عێراق ڕایگەیاند: "عێراقییەکان پێوستییان بە ئاوە، ئێمەش هەوڵی چارەکردنی کێشەی کەمی ئاو و ڕزگارکردنی وڵاتەکە لەو قەیرانە دەدەین".
فیدان ڕوونی کردەوە، لیژنەیەکی هاوبەش لەگەڵ عێراق بۆ چارەکردنی کێشەی کەمی ئاو هەیە. جەختی لەوەش کردەوە، بەم زووانە دەگەن بە ئەنجامێک.
"هەڵوێستی عێراق لە بارەی سووریا بە گرنگ دەبینین"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە بارەی داعشەوە گوتی: پێویستە زیندانەکانی داعش و کەمپەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دابخرێن، ئەمەش لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
جەختی لەوە کردەوە، ئێستا هەوڵێک هەیە لە لایەن وڵاتان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییەکانیان لە کەمپەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
لە درێژەی قسەکانیدا فیدان ئاماژەی بەوە کرد، هەڵوێستی عێراق لە بارەی سووریا بە گرنگی دەبینن و دەستخۆشی لێ دەکەین.
دەشڵێت: هەماهەنگیی ئەمنیمان لەگەڵ عێراق بۆ مەبەستی سەقامگیریی ناوچەکە بەردەوام دەبن.
