بە هۆی تەقینەوەیەک لە ئەمەریکا 19 کەس بونەتە قوربانی

پۆلیسی هامفێرز ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی، ژمارەیەک کەس بێسەروشوێنن، گومان دەکرێت هەندێکیان گیانیان لە دەست دابێت.
هەیینی 10ی تشرینی یەکەمی 2025، داواکاری گشتیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە لە کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی ڕوویدا، ژمارەیەک کەس بێسەروشوێنن.
هەروەها کریس دێفنیس، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرتی هامفریز ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە لە کۆمپانیای ئەکیرۆد ئینێرجیتیک سیستەمز کە پێداویستی سەربازی دروست دەکات ڕوویداوە کە دووری نزیکەیی 97 کیلۆمەتر دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناشفێڵد.
هەروەها دێفنیس گوتویەتی، ئەوە یەکێکە لە خراپترین ڕووداوەکانە کە لە ژیانی پیشەیی خۆیدا بینیبێتی.
لەمبارەیە هیچ ئامارێکی فەرمی کوژراو وبرینداران ڕانەگەیاندووە، تەنیا گوتویەتی" 19 حاڵەتی بێسەروشوێنمان هەیە، پۆلیس سەرقاڵی پەیوەندییە بە خانەوادەی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەدا چارەنووسیان نادیارە".
ئاماژەی بەوەشداوە، ناتوانم باسی ڕووداوەکە بکەم، کۆتایی هاتووە، ئەوە وێرانکارترین ڕووداوە کە تا ئێستا بینیبێتم.
هەروەها ڕایگەیاندووە، لێکۆڵەرەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە هۆکارەکەی چی بووە، بۆیە بەردەوام دەبن و لەوانەیە چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
گەرای کۆلێر، گوتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی فریاگوزاریی کەرتی هامفریز، دەڵێت، هیچ مەترسیەک لە ناوچەکە نەماوە، شوێنکە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
هەر لە بارەی هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، دەیڤت ستیوارت، پزیشکی فریاگوزاریی پێشکەوتوو لە کەرتی هیکماین، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای ڕووداوەکە بە هۆی بەردەوامی تەقینەوەکان، تیمەکانی فریاکەوتن نەیانتوانیووە بڕۆنە نێو کارگەکەوە، بۆیە لە بارەی زیانەکانەوە هیچ ئامارێک بەردەست نییە.