مەسرور بارزانی: کوردستان هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەکان دەبێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەکان و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەبێت.
یەکشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە هەولێر، کەنیسەی (ئوم ئەلنوور)ـمان کردەوە و بەردی بناغەی پەیمانگەی (ئەزهەر)ـمان دانا و بەشداریشمان لە ڕێورەسمی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەکان و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەبێت.
ئەمڕۆ لە هەولێر، کەنیسەی (ئوم ئەلنوور)مان کردەوە و بەردی بناخەی پەیمانگەی (ئەزهەر)مان دانا و بەشداریشمان لە ڕێورەسمی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر کرد.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 12, 2025
کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەکان و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە دەبێت.