زەڵمای خەلیلزاد: کوردستان نموونەی زیندووی پێکەوەژیان و لێبووردەیی ڕاستەقینەیە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئۆکتۆبەری 2025، زەڵمای خەلیلزاد، دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمەریکا، لە تویتێکی ئێکس نووسیویەتی؛ هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی، خاوەنی پێشینەیەکی درەوشاوە و شانازیپێکراون لە بواری پتەوکردنی پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان ئایینەکاندا. بۆ ئەوان، پێکەوەژیان تەنیا دروشمێکی نوێباو یان بابەتی ناو کۆنفرانسەکان نییە.

دەشڵێت: لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا، بە کردەوە سەلماندوویانە کە ئایینە جیاوازەکانیان ڕزگار کردووە، پاراستوویانە و داڵدەیان داون، تەنانەت ئەگەر ئەم هەڵوێستە لە زۆر بارودۆخدا مەترسیدار و گران بووبێت.

گوتیشی: یەکێک لە نموونە هەرە زیندووەکان ئەوەیە کە لە سەردەمێکی سەختدا، ناچار بوون دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دوابخەن، تەنیا لەبەر ئەوەی پۆلەکانی خوێندن ببێتە پەناگەیەک بۆ ئەو خێزانە مەسیحیانەی کە لە ستەم و توندوتیژی هەڵهاتبوون.

ڕاشیگەیاند، لەم ڕۆژگارەدا، زۆر کەس بە ئاسانی دەستەواژەی "لێبووردەیی" بەکاردەهێنن، بەڵام من شانازی بە هاوڕێ کوردەکانمەوە دەکەم کە بە کردەوە نیشانی هەموو جیهانیان دا ئەم وشەیە لە ڕاستیدا مانای چییە.

 
 
Fly Erbil Advertisment