كورد شه‌ش كورسی پارێزگای كه‌ركووك مسۆگه‌ر ده‌كات
كه‌ركووك ده‌كرێته سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن

K24 – هه‌ولێر:
ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانی كه‌ركووك رێگر بوو له‌وه‌ی ئه‌مشه‌و پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركووك یه‌كلا بكرێنه‌وه.
"شڤان جه‌باری"، په‌یامنێری "كوردستان24" له شاری به‌غدا، رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كان له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بكرێته سێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
روونیكرده‌وه، یه‌كێك له بازنه‌كان تایبه‌ته به رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك و ناوچه‌ی "ناوشوان" و گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كان ده‌گرێته‌وه و كورد تێیدا ده‌توانێت (5) كورسی مسۆگه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان به تایبه‌تی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری كراونه‌ته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن و پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی مسۆگه‌ر ده‌كات.
له باره‌ی ناكۆكییه‌كانیشه‌وه گوتی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر بازنه‌ی ناوه‌ڕاستی كه‌ركووكه، كه پێكهاته‌كانی شاره‌كه به‌یه‌كه‌وه تێیدا هاوبه‌شن و كورد له‌و بازنه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه كورسییه‌ك مسۆگه‌ر بكات و به‌و جۆره ژماره‌ی كورسی كورد ده‌گاته شه‌ش كورسی.
په‌یامنێری "كوردستان24" باسی له‌وه‌شكرد، توركمانه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی له ناو ئه‌و بازنه‌یه‌دا نه‌توانن كورسی پێویست به‌ده‌ستبهێنن.
ئاشكراشیكرد، ئه‌مشه‌و به نێوه‌ندگیری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "محه‌ممه‌د حه‌لبووسی" لایه‌نه‌كان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك له باره‌ی دابه‌شكردنی بازنه‌كان و كورسییه‌كانیان.
به هۆی ئه‌و ناكۆكییانه‌وه ئه‌مڕۆ له دانیشتنی ژماره (15)ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌توانرا پرسی بازنه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك یه‌كلا بكرێته‌وه و بڕیار درا، له دانیشتنی ژماره (16) كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌ندامی كوردیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "دانا جه‌زا" له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24" ئاشكرایكرد، لایه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌كی "مه‌بده‌ئی" له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه‌ركووك بكرێته (3) بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی زۆر ناكۆك و نه‌یاری ئه‌و دابه‌شكردنه‌یه، توركمانه‌كانن، كه پێیان وایه به‌و هۆیه‌وه زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، چونكه ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وان لێی نیشته‌جێن له رووی جوگرافییه‌وه په‌رش و بڵاون.
"دانا جه‌زا" روونیكرده‌وه، كورد له كه‌ركووك به تایبه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی (پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێكی كورد له سنووری ئه‌و پارێزگایه نه‌فه‌وتێت.
بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و به گوێره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی (2021)ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سیستمی فره بازنه‌یی له پارێزگاكان كاری پێده‌كرێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م سیستمی فره بازنه‌ییه‌ی هه‌ڵبژاردن، به زیان بۆ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و لایه‌نه بچووكه‌كان ده‌شكێته‌وه. چونكه ره‌نگه ده‌نگه‌كانیان په‌رت و بڵاو بن و نه‌توانن ده‌نگی پێویست كۆبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لایه‌نه گه‌وره‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی خاوه‌ن رێكخستنی تۆكمه‌ن زیاتر سوودمه‌ندن له‌و سیستمه و به هۆی گه‌وره‌ییان و رێكخراوه‌ییان ده‌توانن كاندیده‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئاستی ده‌رچوون.
وێڕای هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، "عه‌بدولحسێن هینداوی" راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا كازمی" رایگه‌یاند، تا ئێستا (230) كیان و لایه‌نی سیاسیی ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی داهاتووی عێراق.
ئه‌و راوێژكاره‌ی كازمی گوتیشی: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ركه‌وتوو بوو له چه‌سپاندنی سیستمی فره بازنه‌یی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراقدا.