ترەمپ ستایشی جوانیی جۆرجا میلۆنی دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە لێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا لە میانی لووتکەی ئاشتیی غەززە لە شەرم شێخ، ستایشی جوانیی جۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیای کرد، کە تاکە ئافرەت بوو لەنێو سەرکردە ئامادەبووەکاندا.
ترەمپ، کە هاوسەرۆکایەتیی لووتکەکەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر دەکرد، لە وتارەکەیدا گوتی: "ئەرکی من نییە ئەمە بڵێم، چونکە لە دۆخی ئاساییدا کاروانی پیشەییت کۆتایی دێت ئەگەر قسەیەکی وا بکەیت، بەڵام جۆرجیا مێلۆنی خانمێکی جوانە."
سەرۆکی 79 ساڵەی ئەمەریکا، پاشان ڕووی کردە میلۆنی و گوتی: "هەرچەندە جێی مەترسییە گەر وا بڵێم، بەڵام ئایا بێزارت دەکات ئەگەر بڵێم تۆ جوانیت؟ چونکە بەڕاستی جوانیت."
ترەمپ ستایشی لایەنی پیشەیی میلۆنیشی کرد و گوتی: "ئەو سیاسەتمەدارێکی زۆر سەرکەوتووە و لە ئیتاڵیا ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت."
میلۆنی تەنیا بە زەردەخەنەیەک وەڵامی دایەوە. هەروەها لە کاتی وێنەگرتنی بەکۆمەڵدا، میلۆنی تاکە ئافرەت بوو لەنێو نزیکەی 30 سەرکردەی جیهاندا.
سەرۆکی ئەمەریکا پێشینەی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەخنە بەهۆی لێدوانی سێکسیستییەوە. لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا، دادگای تێهەڵچوونەوەی نیویۆرک بڕیارێکی دژی ترەمپ پەسەند کرد و سزای 83.3 ملیۆن دۆلاری بەسەردا سەپاند وەک قەرەبوو بۆ نووسەر ئی. جین کارۆڵ بە تۆمەتی ناوزڕاندن.
Trump to Giorgia Meloni:
— Spencer Hakimian (@SpencerHakimian) October 13, 2025
“In the U.S., if you tell a woman she’s beautiful, your political career is over. But I’ll take my chances. You won’t be offended if I say you’re beautiful, right?“
pic.twitter.com/YZEdsZjwSU