ناتۆ بە بەشداریی 14 وڵات و 70 فڕۆکە مانۆڕی ساڵانەی خۆی دەستپێکرد

هاوپەیمانی ناتۆ مانۆڕیی ساڵانەی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەتۆمی کە ناسراوە بە 'ستێد فاست نون' دەستپێکرد، کە هەمووساڵێک لە مانگی تشرینی یەکەم بەرێوەدەچێت. 

هاوپەیمانی ناتۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە، ئەمساڵ هۆڵەندا میوانداری مانۆڕ و مەشقەکانی ئەمساڵ دەکات، بنکەی ئاسمانی 'ڤۆڵکڵ' وەک بارەگای سەرەکی دەبێت، هاوکات بنکەی ئاسمانی کلاین برۆگل لە بەلجیکا و بنکەی ئاسمانی 'لەیکینهیس' لە بەریتانیا وەک بنکەی پشتیوانی بۆ مەشقەکان بەکاردەهێنرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نزیکەی 40 فڕۆکە لە 14 وڵاتی هاوپەیمانی ناتۆ بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، مەشقەکانی مانۆڕەکە بریتین لە بەکارهێنانی پشتیوانی بۆ ئەرکە جیاوازەکانی وەک چاودێریکردن، پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنەکانی سەرکردایەتی و کۆنترۆڵکردن.

دانیال بانچ، بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنە ئەتۆمییەکانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەورووپا گوتی: پلاندانان و جێبەجێکردنی ئەم جۆرە مانۆڕانە پێویستی بە هەوڵێکی هاوبەش هەیە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی دوو هەزار کەس پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی مانۆڕەکە دەکەن.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment