باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، ستایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بەرانبەر گرنگیدان و ئەنجامدانی پرۆژەی تایبەت بە پاراستنی ژینگە کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2025، لە دیدارەکەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتیکردەوە کە "ئێمە خوازیاری ئەوەین باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ هەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی تایبەت بە هەرێم لە بودجەی گشتيی عێراقدا".

گوتیشی "هیوادارین ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا."

باڵیۆزی فەرەنسا دەستخۆشی پڕۆژە چاکسازییەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و ستایشی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت بە ژینگەپارێزی کرد.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment