ئیتاڵیا.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا 16 کەس بوونە قوربانی

وێنەی شوێنی ڕووداوەکە لە ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا وەرگیراوە
وێنەی شوێنی ڕووداوەکە لە ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا وەرگیراوە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری و فریاکەوتنی ئیتاڵیا، سێ ئەفسەری پۆلیسی ئیتاڵی لە تەقینەوەیەکدا لە کاستێل ئازانۆ لە باکووری ئیتاڵیا کوژران و ژمارەیەکی دیکەش کوژران.

سێ خوشک و برای تەمەن شەستەکان کە لە بواری کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵدا کاردەکەن و تووشی کێشەی دارایی بوونەتەوە، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی، پێشتر لە کاتی هەوڵی چۆڵکردنی ماڵەکەدا هەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەو خانووەیان لە پۆلیس کردبوو.

کلاودیۆ پاپانیۆ، بەرپرسی پارێزگای ڤێرۆنا، بە ئاژانسەکەی گوت: "لەکاتی چوونە ژوورەوەمان بۆ ماڵەکە چونکە فەرمانی چۆڵکردنی هەبووە، ڕووبەڕووی کردەیەکی خراپ بووینەوە، ئەویش سووتانی بوتڵی غاز بوو، دواتر تەقییەوە و سێ پۆلیس کوژران."

لەلایەکی دیکەوە، لوکا زایا سەرۆکی ناوچەی ڤێنێتۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەو دوو برایە کە یەکێکیان دوای تەقینەوەکە هەڵاتووە، لەگەڵ خوشکەکەیان دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو خانووە فەرمانی چۆڵکردنی هەبووە چونکە قەرزیان لەسەر کەڵەکەبووە."

دەستەی فریاگوزاریی لە پلاتفۆڕمی 'ئێکس' پشتڕاستی کردەوە، کە سێ پۆلیس بە مردوویی لە ژێر داروپەردوودا دەرهێنراون و 12 پۆلیسی دیکەش برینداربوون، جگە لە ئافرەتێک، هەروەها حەوت فریاگوزاریش بۆ پشکنینی پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

جۆرجا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لەبارەی ڕووداوەکەوە گوتی: "هاوسۆزی و خەمبارم لەبارەی ئەم پێشهاتە دڵتەزێنە، ئەمەش ئازایەتی و قوربانیدانی ئەو کەسانەمان بیردەخاتەوە کە خزمەتی ئیتاڵیا و هاووڵاتیانی دەکەن".

 
Fly Erbil Advertisment