ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی ئۆکتۆبەری2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لە کۆبوونەوەکەدا، دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کە لە ماوەى پێشوودا ئەنجام درا، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەر ڕاسپاردەى دواکۆبوونەوەى ئەنجوومەنی وەزیران و بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەى مانگەکانی ساڵی 2025 دەخرێتە ڕوو.