به‌هۆی په‌كه‌كه‌ زیاتر له‌ 300 گوند له‌ سنووری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون

په‌كه‌كه‌ بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ژیانی گوندنشینانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان
kurdistan24.net

K24- دهۆك:

به‌ هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانه‌كانی توركیا‌، ته‌نیا له‌ سنووری پارێزگای دهۆك، زیاتر له‌ 300 گوند چۆڵكراون و خه‌ڵكێكی زۆریش ئاواره‌ بوونه‌.

ده‌ڤه‌ری ئامێدی، یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ زۆرترین زیانی له‌ ئه‌نجامی بوونی په‌كه‌كه‌ به‌ركه‌وتووه‌، به‌ هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ و توركیا نزیكه‌ی 30 هاووڵاتی سنووره‌كه‌ شه‌هید بوونه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانیان دووربكه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیاتر خۆی له‌ گوند و ئاواییه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه‌.

H.B