1285 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 18 کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا

580 کەس لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون

K24 - هەولێر

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 1285 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 18 کەسی دیکەش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوی نوێی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لەو ماوەیە، لە هەولێرن کە ژمارەیان 580 کەسە، لەبەرامبەردا زۆرترین کەس (312) کەس لە دهۆک کۆرۆنایان تێپەڕاندووە.

شاری سلێمانی کە زۆرترین کەس تێیدا بە کۆرۆنا کۆچی دواییان کردووە بەراورد بە شارەکانی هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە زۆرترین گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە لەچاو شارەکانی دیکە، لە کۆی 18 کەس کە لە 24 کاتژمێری رابردوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە سلێمانی بوون.

 

هـ.ر.