ئافرەتێکی تەمەن 124 ساڵان لە کەرکووک گیانی لە دەستدا

ئافرەتێکی بە نەتەوە عەرەب، بەناوی نایلە و دانیشووی کەرکووک، لە تەمەنی 124 ساڵیدا ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ هەینی، 17ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرچاوەیەک لە یەکەی پزیشکی کەرکووک بە کوردستان24ی گوت: پشکنینی بۆ تەرمی ئەو ئافرەتە کراوە، کەسو کارەکەی ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: نایلە لەناو خەڵکی گەرەکەکەی بەوە ناسرابوو کە تەندروستیەکی باشی هەیە و بەشێک لە یادەوەرییەکانی هێشتا لە بیر مابوو

نایلە لە ساڵی 1910 لە دایکبووە و دانیشتووی پارێزگای کەرکووکە، بەهۆی نەخۆشییەوە ئەمڕۆ لە تەمەنی 124 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

 
 
Fly Erbil Advertisment