حەبانییە.. بەهۆی ڕووەکێکی ژەهراوییەوە قوتابیان واز لە خوێندن دەهێنن
بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره ڕووه‌كێكی مه‌ترسیدار و ژه‌هراوی له قه‌زای حه‌بانییه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار، بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی دانیشتوان، به‌تایبه‌ت ڕووهكی داتۆرا، كه له هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانه و دانیشتوانیش له‌ڕێگه‌ی كوردستان24ەوە داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزنه‌وه.
ڕووهكی داتورای ژه‌هراوی ڕووبەرێكی فراوانی له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ناوچه چۆڵكراوه‌كانی شارۆچكەی حه‌بانییه‌ی له پارێزگای ئه‌نبار داپۆشیوه، دانیشتوانیش له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كه به‌مدواییانه نیگه‌رانن، به‌تایبه‌ت كه بووه‌ته هۆی ڕوودانی چه‌ندین حاڵه‌تی ژه‌هراویبوون، داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، كار بۆ دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی بكه‌ن.
د. یوسف خه‌لیل- ئه‌كادیمیا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕووهكی داتورا له‌ناوچه چۆڵكراوه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له حه‌بانییه، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، ئێستا ئێمه له وه‌رزی نوێی خوێندنداین و ژماره‌یه‌ك قوتابی به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڕووه‌كه ژه‌هراوییه له‌سه‌ر ڕێگه‌یان وازیان له خوێندن هێناوه و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕووه‌كه‌ش نازانین.
محه‌ممه‌د مو‌سا، قوتابی گوتی: من قوتابیم، به‌ڵام به‌هۆی حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون ناتوانم بچمه قوتابخانه، داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌ته بكات، چونكه زۆرێك له قوتابیان به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه وازیان له قوتابخانه هێناوه، كه به‌هۆی ئه‌و ڕووه‌كه تووشی مرۆڤ ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌ی حهبانیییه پلانێكی به‌په‌له‌ی بۆ كۆتاییهێنان به ڕووه‌كه ژه‌هراوییه‌كان داڕشتووه، به‌تایبه‌ت ڕووهكی داتوورا، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی سووتاندن و به‌رنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووه‌كه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و شاره‌وانیدا كردووه.
د. عومه‌ر ئه‌لدلێمی، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی حه‌بانییه دەڵێت: ڕووهكی داتۆرا له ڕووه‌كه هه‌ره ژه‌هراوییه‌كانه و یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی مرۆڤ ده‌ستی له چاندنیدا نییه، ئه‌و ڕووه‌كه له كه‌شوهه‌وای مامناوه‌ند ده‌ڕوێت، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ته‌ندروستی، ژینگه، كشتوكاڵ و ئاسایشی نیشتمانی به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕه‌گه‌وه ده‌ربهێنن و بیانسووتێنن و سوتماكهكهی ده‌گوازنه‌وه بۆ زبڵخانه ته‌ندروسته‌كان.
پسپۆڕان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ڕووهكی داتورا مه‌ترسیدارترین ڕووهكی ژه‌هراوییه، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ هه‌یه و پێكهاته‌كانی ده‌بنه هۆی وڕێنه‌كردن و بێهۆشبوون و ته‌نانه‌ت مردنیش، ئه‌گه‌ر بخورێت.