لە عێراق زیاتر لە 20 ناوچە بە بیابان بوون

قەیرانی بەبیابانبوون زیاتر لە 20 ناوچەی عێڕاقی گرتووەتەوە، هاوکات نەبوونی گرتنەبەری ستراتیژییەتێکی نیشتیمانی گشتگیر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ژینگەییە مەترسیدارە وایکردووە عێڕاق بەیەکێک لە زیانلێکەوتووترین وڵاتانی ناوچەکە دابندرێت، بەهۆی وشکەساڵییەوە. بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی ڕووبەڕووی گۆڕانکاری کەشوهەوا ببێتەوە وهەرێمی کوردستان لە وشکەساڵی ومەترسی بەبیابانبوون بپارێزێت ئەویش بەهۆی جێبەجێکردنی دروستکردنی پڕۆژەی پۆند وبەنداوەکان بۆ کۆگاکردنی ئاو بۆ جووتیاران وهەروەها بەکارهێنانی بۆ خواردنەوە.

بە بیابانبوون و وشکەساڵی  دوو هەڕەشەی گەورە لەسەر وڵاتی دوو ڕووبارەکە، ساڵ لە دوای ساڵ کاریگەرییەکانی زەقتر دەبنەوە، بەمەش عێراق کەوتووەتە ڕیزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانەی، زۆرترین زیانی گۆڕانکاری کەشوهەوایان بەرکەوتووە، لە ناوچوونی باخی ئەم جووتیارە یەکێک لە ئەنجامەکانی ئەو گوڕانکارییانەیە و خۆشی حکومەتی عێراق بە کەمتەرخەم دەزانێت.

عەلی عەبدولکازم، جووتیار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پێویستە حکوومەت پلانی دوور مەودای هەبێت بۆ قەیرانی ئاو، ئەگەر حکوومەتمان هەیە دەبێت لانیکەم پلانی 50 ساڵی هەبێت لەوانەش دروستکردنی بەنداو و شتی دیکە. گەر لە بەسرە بەنداوێکی گەورە هەبێت ئاوەکەی دەگەڕێنینەوە بۆ زیقار و بەغدا و تەنانەت پارێزگاکانی دیکەش، بەڵام ئاوی شەتولعەرەب هەموو دەچێتە کوەیت و دواتر دەریا.

گەیشتینە ئەهوارەکانی ئەبو زەرگیش کە کەوتووەتە نێوان زیقار و میسان، لە وشکبوون خەڵکەکەی داد و بێدادیانە. زۆربەی خێزانەکان ئێرەیان چۆڵکردووە بەهۆی لەناوچونی مەڕو ماڵات و ئەو باخانەی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بوو.

ئەبوئەحمەد عامری، هاووڵاتی ناسرییە دەڵێت: ئێمە بەهۆی وشکەساڵیەوە زیانی زۆرمان بەرکەتوووە، کێڵگە و دارەکانمان لەناو چوون، بەرگریی بۆ وشکەساڵی نییە، داوا دەکەین بەنداو لەسەر ڕووباری فورات دروستبکرێت، ئەگەر لە زیقار بەنداو دروستبکرێن خەڵک کۆچ ناکەن لە بێئاویدا. تەنانەت ئاژەڵەکانیشمان لەناو چوون، باڵندە و ماسییەکانیش بەهۆی وشکەساڵی لەناو چوون، داوا دەکەین لەڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە سەردانی ڕووباری فورات بکەن و چارەسەری کێشەکە بکەن، گەر بەنداو لە ناسڕیە دروستبکرێت جووتیاران سودمەند دەبن، جووتیاران هەموویان کۆچیان کرد لە تاو بێئاوی.

زیانی ئەم گوڕانکاریانە لە کاتێکدایە، عێراق لە بودجە سێ ساڵیەکەیدا 10 ملیار و800 ملیۆن دیناری بۆ پاڵپشتی کەرتی ژینگە ته‌رخانكردبوو و بەسەر وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا و ژینگەدا دابەش کراوه‌، سەڕای ئەمەش وەکو چالاکوانانی ژینگە ئاماژەی بۆ دەکەن پلانێک بۆ بەرگرتن لەوشکەساڵی نییە.

بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی ستراتیژی بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو گرتۆتەبەر، بڕیارە تەنیا ئەمساڵ 24 بەنداوی دیکە تەواوبکرێن، گلدانەوەی ئاوی باران وکانیاوەکان وپاراستنی ئاوی ژێر زەوی لەسەرەکیترین ڕێکارەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ خواردنەوە ،کشتوکاڵ و ئاژەڵداری.

سێیەمین گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و یەکەم لە پارێزگای هەولێر، جگە لە ڕۆڵە ژینگەییەکەی بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی دابینکردنی ئاو بۆ زەویی سەدان جووتیار و ئاژەڵدار.

حەسەن سابیر، دانیشتووی گوندی گۆمەسپانە لە ساڵی 2024وە مەڕوماڵاتەکەی دەهێنێتە ئێرە بۆ ئاودێری.

حەسەن سابیر، شوانکار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێرە وشکبوو زۆر ناخۆشبوو، بەڵام لەگەڵ ئەو بەنداوە زۆر خۆشبووە. سروشتەکەشی جوان بووە، کاتێک ئەم ناوە وشکبوو ئێمە نەدەهاتین بۆ ئێرە، بەڵام ئێستا کراوە بە بەنداو و ئاوی لێیە ئێمە دێینە ئێوارە بۆ ئاژەڵداری و کشتوکاڵ، بۆیە سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ گلدانەوەی ئەم ئاوەی ئێرە.

لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەهەرێمی کوردستان، 8 بەنداو و 8 پۆند تەواوکراون،43  

پۆندی دیکە لە بواری جێبەجێکردندان کۆی گلدانەوەی ئاو تێیاندا سێ ملیار مەتر سێجا بووە لە ساڵێکدا. 

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment