بزووتنەوەی فەتح: کوشتنی هیشام سەفتاوی ڕووی ڕاستەقینەی حەماسی ئاشکرا کرد

بزووتنەوەی فەتحی فهڵهستینی لە ڕاگهیهنراوێكدا، سهركۆنهی کوشتنی هیشام سەفتاوی دەکات کە لە لایەن حەماسەوە کوژرا، هەروەها بە کارێکی قێزەوەن ناوی دەبات و پێی وایه حهماس لهم ڕێگهیهوه دهیهوێت خۆی بهسهر غهززهدا بسهپێنێت و درێژه به پاوانخوازییهكانی بدات.
شەممە، 18ـی تشرینی یەکەمی 2025، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نیشتمانیی فهڵهستینی (فەتح)، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، سەرەڕای ئەو هەموو مەترسییانەی لە سەر گەلەکەمان هەیە، هێشتا حەماس شەڕی خۆسەپاندن و مانەوەی دەکات لە کەرتی غەززە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تاوانێکی لەم شێوەیە لە لایەن حەماسەوە شتێکی نوێ نییە، بەڵکوو ئەڵقەیەکە لەو زنجیرە کردەوانەی کە لە ساڵی 2007ـهوه دوای کودەتا ڕەشەکەیهوه لە لایەن چەکدارەکانی ئەو بزووتنەوەیەوە ئەنجام دەدرێن، وەکوو لە سێدارەدانی ڕاستەوخۆ، هەڵکووتانە سەر هاووڵاتییان و دەستگیرکردنیان و کوشتنیان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێویستە هەموومان یەک هەڵوێست بین و بە هەموو توانامانەوە بەرەنگاری داگیرکاران ببینەوە.
بزووتنەوەی فەتح ڕوونی کردووەتەوە، ئەم کارانەی حەماس کە دژ بە دەنگی ئازادیخواز و جیاوازیی وڵاتەکەمان دەکرێت، خزمەتی زیاتر بە داگیرکاران دەکات. جەختی لەوەش کردووەتەوە، بێدەنگبوون لە بەرانبەر ئەم جۆرە کردەوانە، واتای بەشداربوونە لە تاوانەکانی حەماس.
عەبدولفەتاح دەولە، گوتەبێژی بزووتنەوەی فەتح، بە میدیاکانی گوت، لێدوانی سەرکردەکانی حەماس ئاراستەی دژایەتی ڕێککەوتنی ئاگربەست و پرۆسەی ئاشتییە بۆ کەرتی غەززە، بۆیە پێویستە سەرەتا بیر لە ئازار و مەینەتی ئەو خەڵکە بکەنەوە کە لە کەرتی غەززەدا دەژین، هەوڵی ئەوە نەدەن بە سزادانی هاووڵاتییان وبڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن خۆیان بسەپێنن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هیشام سەفتاوی، هاووڵاتی فەڵەستینیی دانیشتووی گەڕەکی نوسەیرات لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسەوە کوژرا. دوای کوژرانی سەفتاوی خانەوادەکەی ڕایگەیاند، حەماس بەرپرسیارە لە کوژرانی کوڕەکەیان، هەر بۆیە دەبێت بکوژانی بدرێن بە دادگا و سزای تاوانەکەیان وەربگرن. هاوکات لایەنە ناوخۆییەکانی غەززەش ئەم کردەوەیەی حەماس بە تێکدانی ئاسایشی ناوخۆیی وڵات و بڵاوکردنەوی ترس لە کەرتی غەززە دادهنێن و پێیان وایە حەماس لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کردەوانە خۆی له كهرته بسهپێنێت و دەیەوێت درێژە بە مانەوەی دەسەڵاتهكهی بدات.