مەسرور بارزانی: بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستان دەکەین

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند "ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە وەک هەموو هەڵبژاردنێکی دیکە گرنگە، چونکە ئەمجارە دەمانەوێت لەسەر ئاستی عێراق، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەت خەڵكی هەموو دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بکەین."