مەسرور بارزانی: هیچ لایەنێک ناتوانێت وەک پارتی بەرگری لە مافەکانی کوردستان بکات

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند "ئەگەر ئێمە بەشداری لەم دەنگدانەدا نەکەین، خەڵکی تر لە جیاتی ئێمە دەنگ دەدات، ئەگەر پارتی لە شوێنێک نەبێت، مرۆڤ دڵنیا نییە، هیچ لایەنێکی تر هەبێت وەکوو پارتی بتوانێت بەرگری لە مافەکانی کوردستان بکات."