مەسرور بارزانی: قبووڵی ناکەین کەس لە جیاتی ئێمە بڕیار لەسەر چارەنووسمان بدات

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند "ئەمجارە خۆمان دەچینە بەغدا بەرگری لە مافەکانی خۆمان دەکەین، لەوێ ڕێگە نادەین کەسێک بە هاووڵاتیی پلە دوو سەیری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکات. ئێمە شەریکی ڕاستەقینە دەبین لەم وڵاتەدا. قەت قبووڵمان نەکردووە پاشکوو بین و لەمەودواش بە هیچ جۆرێک قبووڵ ناکەین پاشکوو بین. قبووڵ ناکەین کەسی تر لە جیاتی ئێمە بڕیار بدات. ئەمجارە خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین."

 

 
 
 
 
 

 

 

Fly Erbil Advertisment