مەسرور بارزانی: بە پڕۆژە و دەستکەوت وەڵامی پلانی ناحەزانمان دایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 275ـی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند "سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانەی بۆ ئێمە دروست کران، هەموو ئەو پلانانەی لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ ئێمە داڕێژران، ئێمە بە پڕۆژە و دەستکەوت وەڵامی ناحەزانمان دایەوە. ئەمانە دەسکەوتی خۆتانن و پێویستە شانازی بەخۆتانەوە بکەن."