کارزان هادی: تیروپشک بۆ قۆناغی سێیەمی زەوی فەرمانبەران دەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و سەرۆکی شارەوانی هەولێریش باس لەوە دەکات، تاوەکوو ئێستا 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش کراوه.
كارزان هادی، سەرۆکی شاره‌وانی هه‌ولێر به كوردستان 24ـی ڕاگه‌یاند: تیمه‌كانی شاره‌وانی و نه‌خشه‌دانان سه‌رقاڵی كاركردنن له‌سه‌ر زه‌وی فه‌رمانبه‌ران و پلان وایه ڕۆژی پێنجشه‌ممه تیروپشك بۆ زه‌وی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام بدرێت، بەڵام له ئه‌گه‌ری ته‌واونه‌بوونی كاره‌كانیان تیروپشك له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد، له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا 17 هەزار پارچە زه‌وی دابه‌ش كراوه و تیمه‌كاننیشیان له ڕۆژانی پشوو و كاتژمێره‌كانی دوای ده‌وامی فه‌رمیش به‌رده‌وامن له كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی گشت فه‌رمانبه‌رانی شایسته زه‌وییان پێ بدرێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.