مەسرور بارزانی: دەمانەوێت باشترین ژیان پێشکەشی خەڵكی هەرێمی کوردستان بکەین

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە ئامێدی، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "دەمانەوێت باشترین ژیان پێشکەشی خەڵكی هەرێمی کوردستان بکەین. نامانەوێت چاومان تەنیا لە مووچە بێت، دەمانەوێت ژیانی خەڵکەکەمان هاوشێوەی هاووڵاتییانی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان بێت. ئێمە هیچ لە ئەوان کەمتر نین."