مەسرور بارزانی: پێویستە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکسان بێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە ئامێدی، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "تا لە نێو عێراقدا ماوین، پێویستە مافی خەڵکی ئێمە یەکسان بێت لەگەڵ مافی هەر هاووڵاتییەکی دیکەی عێراق. بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین، لە هیچ کەسێکی دیکەی ئەم وڵاتە کەمتر بین."