مەسرور بارزانی: پرۆسەی ئاشتی سەربگرێت، گوند و ناوچە سنوورییەکانمان ئاوەدان دەکەینەوە

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئاهەنگی بانگەشەی لیستی 275ی پارتی لە ئامێدی، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند "هیوادارین پرۆسەی نوێی ئاشتی (لە نێوان پەکەکە و تورکیا) سەربگرێت، تا بتوانین گوند و ناوچە سنوورییەکانمان ئاوەدان بکەینەوە و بیانکەینە شوێنی زۆر پێشکەوتووی گەشتیاری کە سوودیان بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دەبێت."

 

 

Fly Erbil Advertisment