سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی هۆتێلی حەجەری لە سەرسنک کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆتێلی (بەری- حەجەری) لە شارەدێی سەرسنک لە سنووری قەزای ئامێدی کردەوە، كە لەم دواییانەدا نۆژەنکراوەتەوە.
هۆتێلەکە ئابووری ناوچەکە بەهێز دەکات، ڕووبەرەکەی 15 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و شوێنی مانەوەی نزیکەی 150 کەس لەخۆ دەگرێت.
لە ساڵی 1946 دەست بە بنیاتنانی هۆتێلەکە کراوە و لە ساڵی 1951دا بە فەرمی بەرووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.





