لە هەولێر زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەویی دیکە تاپۆ کران

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، (2490) پارچه زه‌ویی كارت تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
ئەمڕۆ چوارسەممە، 22ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، (2490) پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی 11ی عارەب كەند لە هەولێر تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
بەگوێرەی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی 2490 كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی 11ی عارەب كەند لە هەولێر له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.