مەسرور بارزانی: کۆتایی بە قەیرانی ئاو لە سلێمانی دێنین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە؛ ڕایگەیاند "تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڕیارمان لەسەر دروستكردنی پرۆژەیەكی گەورەی ئاوی دووكان - سلێمانی دا كە ئەوەش بێگومان بابەتی قەیرانی ئاو لە سلێمانی كۆتایی پێ دەهێنێت. پرۆژەكانی دیكەش هیوادارم لە كاتێكی زوودا بە ئەنجام بگەن، بۆ ئەوەی هیچ شوێنێك لە كوردستان نەمێنێت كە تووشی گرفت و قەیرانی كەمئاوی ببێت."