مەسرور بارزانی: خزمەتکردن ئیرەیی ناوێت، تەنیا دڵسۆزی دەوێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە؛ ڕایگەیاند "كاری زۆرمان كردووە بۆ ئەوەی لە ئاستی ئەو متمانەیە بین كە خەڵك بە ئێمەی داوە و خزمەتگوزارییەكان بۆ خەڵك دابین بكەین، نەك تەنیا ئاو، بەڵكوو پرۆژەی ڕووناكییە، ڕێگەوبانە، بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانە، كەرتی تەندروستییە، كەرتی پەروەردەیە، ئەمە هەموویشی ئەركی ئێمە بووە و هیچ منەتێكی تێدا نییە و هەمیشەش ویستوومانە بە باشترین شێوە خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین، خزمەتكردن بەڕاستی ئیرەیی ناوێ، تەنیا دڵسۆزی دەوێ، ئەوەی بیەوێ خزمەت بكا، ئەوەندەی بەسە دڵسۆز بێت و دەتوانێت خزمەت بكات."