سەرۆک وەزیران بۆ خەڵك: بە سەربەرزی و بە شانازییەوە خۆمان بە خزمەتکاری ئێوە دەزانین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە؛ ڕایگەیاند "سامانی نیشتمانی، سامانی هەموو خەڵكی كوردستانە، موڵكی شەخسیی هیچ كەسێك نییە و پێویستە ئەم سامانە بۆ خەڵك بە باشترین شێوە سوودی لێ وەربگیرێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی ئێوە، تاوەكوو ئێوە متمانەتان پێمانە، بە سەربەرزییەوە، بە شانازییەوە خۆمان بە خزمەتكاری ئێوە دەزانین، هیوادارین بەردەوام بن لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان."