ئاری هەرسین: خەڵکی سلێمانی لە ئیدارەی ئێستای شارەکە بێزارن

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی

بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند: پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە و، ناتوانن لە سنووری خۆی زیاتر چاوەڕێی یەکێتی بکەن.

شەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی، لە میانی بەشداری لە ژووری هەواڵی کوردستان24ـدا گوتی: پارتی حزبی خەڵکە و ئامانجی خزمەتکردنە، هەروەها داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.

بەرپرسی لقی چواری پارتی ئاماژەی بەوە کرد، خەڵکی سلێمانی لە ئیدارەی ئێستای شارەکە بێزارن، هەر بۆیە متمانەیان بە خەڵکی رۆشنبیریی شارەکە هەیە و پارتی لە بازنەی سلێمانی 7 کورسی بە دەست دەهێنێت. 

لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاری هەرسین دەڵێت: پێکهێنانی حکوومەت لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە و ناتوانن لە سنووری خۆی زیاتر چاوەڕێی یەکێتی بکەن.

هاوکات گوتیشی: دەبێت یەکێتی ئەوە بزانێت پێکنەهێنانی حکوومەت لە قازانجی خەڵک نییە.