جه‌یمس جێفری: په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و پێویسته سووریا جێبهێڵێت
"یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، بوونی په‌كه‌كه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، رێكخراوێكی تیرۆریستییه و پێویسته سووریا جێبهێڵێت.
جێفری له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، بوونی په‌كه‌كه له سووریا یه‌كێكه له كێشه‌كان، په‌كه‌كه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ببینین كه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه سووریا جێده‌هێڵن.
جێفری له گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (سووریا دایرێكت) ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بوونی په‌كه‌كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی گرژییه‌كانی سووریایه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سنوور و ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت ئه‌و گرژیانه كه‌مبكه‌ینه‌وه، چونكه هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه".
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، دووپاتیش له‌وه كه له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتنێكیان له باره‌ی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام توركیاش نیگه‌رانییه‌كی قووڵی هه‌یه له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) و په‌كه‌كه.