ژماره‌یه‌ك چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی تایله‌ند داوای كردنه‌وه‌ی سایته سێكسییه‌كان ده‌كه‌ن
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای لابردنی سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و سایتانه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی تایله‌ند، بڕیاری دا، زیاتر له (190) سایتی سێكسی دابخات و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و سایتانه‌ی لێكهوتهوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای لابردنی سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و سایتانه ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ئابووری ئه‌لیكترۆنی و كۆمه‌ڵگه‌یی، "بوتیبونج بوناكانتا" رایگه‌یاند، ئه‌و سایتانه نایاسایین و به گوێره‌ی یاسای تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایله‌ند وه‌ك سایتی نایاسایی هه‌ژمار كراوون.
سایتی "پۆرنهاب" ساڵی رابردوو، پڕبینه‌رترین سایتی پۆڕن بووه له تایله‌ند و له ئاستی جیهاندا تایله‌ند له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م بووه.
گرووپێكی مافپه‌روه‌ر، كه ناویان له خۆیان ناوه "ئه‌نۆنیمۆس پارتی" داوایان كردووه جارێكی دیكه رێگه بدرێت به‌كارهێنه‌رانی تایله‌ندی ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و سایته بگات و ئه‌وان ده‌ڵێن خه‌ڵك مافی هه‌یه به ئازادی خۆی هه‌ڵبژاردن بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا (12) چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كه گردبوونه‌وه و چه‌ند لافیتهیهكیان به‌رز كردبوویه‌وه و له‌سه‌ریان نووسرا بوو، "ئازادی بۆ پۆرنهاب".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز