ئیسرائیل: ڕێگە نادەین سەربازی تورکیا بێتە نێو غەززە
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە، دژی ئەوەن سەربازی تورکیا بەشێک بن لەو هێزە نێودەوڵەتییەی بۆ پاراستنی ئاسایشی غەززە پێک دەهێنرێت.
دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، جەدعوون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: تورکیا شێوازێکی توندی بەرانبەر بە تورکیا گرتووەتەبەر بۆیە بە باشی نازانن ڕێگە بە هێزی تورکیا بدەن بچێتە نێو کەرتی غەززە.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە دا، زۆر بە ڕوونی بە ئەمەریکییەکانیان گوتووە دژی ئەوەن سەربازی تورکیا بەشێک بێت لەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە بۆ پاراستنی ئاسایشی غەززە پێک دەهێنرێت.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە، ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت یاخود ئامادەییان بۆ ناردنی سەرباز بۆ غەززە پیشان داوە، لانی کەم دەبێت بەرانبەر بە ئیسرائیل دادپەروەر بن.
لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی توندی لە ئیسرائیل گرتووە و تەنانەت بە دوڵەتی تیرۆریش ناوی بردووه.
