بوومەلەرزەیەک پارێزگای باڵكئه‌سیری تورکیای هەژاند
به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیا(ئافاد) ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر ناوەندی شارۆچکەی سندرگی پارێزگای بالکئەسیر تۆمارکراوە.
دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه له‌ناكاوه‌كانی توركیا (ئافاد) ڕایگەیاند: کاتژمێر 22:48ـی ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێخته‌ر، شارۆچکەی سندرگی سەر بە پارێزگای باڵكئه‌سیری هەژاندووە و قوڵاییەکەی 5.99 کم لە قوولایی زەویدا بووە.
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لە میدیاکانی وڵاتەکە بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە لە ئیستانبووڵ هەستی پێکراوە و هاووڵاتیان بەهۆی بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانییان هاتووەنەتە دەرەوە.
هەروەها تاوەکوو ئێستا قەبارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.
لە مانگی ئابی ئەمساڵ، بەهەمانشێوە بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی سندرگی پارێزگای بالکئەسیر، بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر هەژاند.
