هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا نرخی زێڕ و نەوت بەرزدەكاتەوە
نرخی زێڕ و نەوت بەرزدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووه‌ته سه‌ر بازاڕی نه‌وت و زێری جیهان، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت و زێر له بازاڕه‌کانی جیهان به‌رز بوونه‌وه‌یان تۆماركرد.
به گوێره‌ی هەواڵی ئاژانسی بلومبێرگ، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی له 3.03% به‌رز بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و گه‌یشته 40 دۆلار و 15 سه‌نت، هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تەکساسیش به رێژه‌ی 2.31% به‌رز بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و گه‌یشته 37دۆلار و 66 سه‌نت.
هاوكات نرخی زێریش به ڕێژه‌ی له 1.14% به‌رزبووەوه و نرخی هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته 1909دۆلار و 16 سه‌نت.