ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم دار لە پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم دار لە پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەچێنێت.
دوای چاندنی یەکەم دار لە لایەن سەرۆکی حکوومەتەوە، سێ هەزار داری دیکە لە هەمان شوێندا دەچێنرێن.
پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی بە دەوری شاری هەولێردا بە شێوەی بازنەیی دەبێت و حەوت ملیۆن دار زەیتوون و فستەق دەچێندرێن، هەروەها دەیان پۆند بۆ ئاودانی دارەکان پرۆژەی سەوزایی دروست دەکرێن و بەم پرۆژەیەش ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر بۆ 25% زیاد دەکات، کە ستانداری جیهانییە.
هەروەها پێشتێنەی سەوزایی هەولێر پانیەکەی دوو کیلۆمەترە و درێژییەکەشی 83 کیلۆمەترە، لە هەشت زۆن پێکهاتووە، لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیەدا، کە ڕووبەرەکەی 13 هەزار دۆنم دەبێت، تەنیا داری زەیتوون و فستق دەچێنرێن.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین پلانی ستراتیژی بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە ڕێگەی دروستکردنی چەندین پارک و باخچە دیکەی كە کۆی هەر هەموویان دەگاتە 627 باخچە و پارک، توانراوە ڕێژەی سەوزایی هەولێر لە 9.1% بگەیەنرێتە 19.8%.
هەروەها لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی پلانێکی ستراتیژی هەیە بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی کە تاوەكوو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر بچێندرێت.
