ئەمڕۆ 10ساڵ بەسەر پەخشی کەناڵی کوردستان24 دا تێپەڕدەبێت
 
                        کەناڵی ئاسمانی کوردستان24 بەئامانجی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕاست وبەرپرسیارەتی لەکارکردن وپەیڕەوکردنی ئیتیکی کاری میدیای وپاراستنی نیشتیمانی دەستی بەپەخش کرد و ماوەی10 ساڵە لەسەر بەڵێنی خۆی بەردەوامە.
هاوڵاتیان لەچین وتوێژە جیاوازەکان پیرۆزبایی ساڵیادی پەخشی کوردستان24دەکەن و دەڵێن "بۆ ڕاستی ودروستی هەواڵێک دەگەڕێنەوە کوردستان24 و وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بۆتە جێگای متمانەمان"،کوردستان24 پەلە لەبڵاوکردنەوەی هەواڵ ناکات تا لەسەرچاوەی نزیکی پەیوەندیدار بەبابەتەکە پشتڕاستی نەکاتەوە، چونکە متمانەی بینەرانمان لە کۆکردنەوەی لایک وڤیوو بەنرخترە.
پارێزەر ڕەنجدەر نەجات دەڵێت: بەڕای من کوردستان24 کەناڵێکی جیهانییە، توانییویەتی هەواڵەکان بە ڕاستگۆیی بگەیەنێتە بینەرانی
ئاوارە محەمەدیش گوتی: بینەری تەواوی کەناڵەکانم، لەنێوا ئەوانیشدا کوردستان24، پێم وایە هەواڵ و زانیارییەکان بە ڕاستگۆیی دەگەیەنێت، هەواڵەکان وەک خۆی دەگەیەنێت، نە زیادی دەکات و نە کەم، هەر کەناڵێک ئازادە لەوەی لایەنگریی کێ دەکات، بەڵام ئەوەی گرنگە هەواڵ و زانیارییەکان چەندە ڕاست و دروستن.
هەڵبەست خەلیل هاووڵاتییەکی دیکەیە و دەڵێت: کوردستان24 یەک لەو کەناڵانەیە زۆر سەیری دەکەم چونکە زۆر ڕاستگۆیانە هەواڵ و زانیارییەکان دەگوازێتەوە، بەمەش وای کردووە ببێتە جێی متمانەی خەڵک
لە هەوڵ و پەیڕەوی رۆژانەی هەواڵ، شوێنێک هەیە کە هەواڵ تەنیا ژمارە و بەرنامە نییە، بەڵکو بەرپرسیارییەتی و ڕاستییە.
لەکوردستان24 هەواڵی ناڕاست جێگای نابێتەوە،پێش ئەوەی بڵاوی بکەینەوە پەیوەندی دەکەین بەچەند سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار بەزانیاریەکان و دڵنیایی دەدەین بەبینەرەکانمان،کوردستان24 پابەندە بە ئیتیک و بنەماکانی کاری رۆژنامەوانی
لە هیچ بار و دۆخێکدا هەوڵی چەواشەکردنی بینیەرەکانی نادات، بۆیە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری میدیا کارکردنی کوردستان24یان لا پەسەندە.
دلێر ئەحمەد، سەرۆکی بەشی تەکنیکی میدیا لەزانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر دەڵێت: پیرۆزبایی لە تەواوی کارمەندانی کوردستان24 دەکەم، لەماوەی 10 ساڵدا توانیوویانە پیشەییانە کار بکەن، دڵخۆشم بەوەی کەناڵێکە توانیوویەتی ڕووماڵی ڕووداوەکان بێلایەنانە و هاوسەنگیانە بکات کە ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆ هەر کەناڵێک، دەشڵێت: ئەوەندەی من ئاگەدارم و چاودێریی هەواڵەکانی دەکەم کە پێشکەشی بینەرانی دەکات، تا ئێستا نەمبینیووە پۆزشێک بۆ هەواڵێک بێنێتەوە و بڵێت وا نەبوو.
كوردستان24 لە ماوەی 10 ساڵەی پەخشیدا، ڕووماڵی چەندین ڕووداوی گەورەی کوردستان و ناوچەکەی کردووە و بووەتە سەرچاوەی میدیا جیهانییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کوردستان24 خۆی بە دوور گرتووە لەوەی ببێتە هۆی بەلاڕێدا بردنی بینەرانی بۆ کۆکردنەوەی لایک و ڤییو لە سۆشیاڵ میدیا.
کوردستان24 دامەزراوە تاوەکو بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە هەواڵی ڕاست وسەرچاوەدار بۆ هاوڵاتیان پێشکەشبکات ولەساڵی 2015 ەوە لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوامە، هەموو هەوڵێک دەدات پیشەییانە وسودگەیاندن بەبینەروبیسەر وخوێنەرانی کاری لەپێشینەی بێت .
