داواکاری گشتی پاریس: چەند گەنجێکی هەژارنشینی پاریس خشڵە گرانبەهاکانی لۆڤەریان دزیووە

لۆر پیکۆ، داواکاری گشتی پاریس ڕایگەیاند: لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، دزیەکەی مانگی ڕابردوو کە لە مۆزەخانەی لۆڤەر بە ڕۆژی ڕووناک کرا و  خشڵێکی مێژوویی بە بەهای 102 ملیۆن دۆلار دزرا، لەلایەن چەند گەنجێکی بێ ئەزموون لە کاری دزیی ئەنجامدراوە.

پیکۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2025، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی "فڕانس ئینفۆ" گوتی: "ئەمە تاوانێکی ڕۆژانەی ئاسایی نییە، بەڵام جۆرێکە لە لادانی کەسی، گوتی: بەگشتی ئەم تاوانە کاری کەسانی شارەزا نین.

داواکاری گشتی پاریس گوتی: ئەوە ئاشکرا بووە دزەکان خەڵکی پاریسن، لە ناوچەی سین سان دۆنی دەژین کە ناوچەیەکی هەژارنشینی باکووری پاریسە. 

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئاماژەی بەوە کردووە،  ئەوانەی دزی لۆڤەریان کردووە، گەنجەکانی ناوچە هەژارنشینەکانی باکووری پاریسن ، نەوەک پیاوە چەتەی هاوشێوەی فیلمی 'ئۆشنز ئیلیڤن'.

پیکۆ وتی: لانیکەم یەک کەس لە دزەکان هێشتا دەستگیر نەکراوە.

پێش دوو هەفتە، دوو پیاو بارهەڵگرێکیان کە کرێنێکی تایبەت بە گواستنەوەی کەلوپەلی لەسەر بوو، لە دەرەوەی مۆزەخانەی لوڤەر ڕاگرت و سەرکەوتن بۆ نهۆمی دووەم و پەنجەرەیەکیان شکاند و هۆڵی نمایشکردنی کەلوپەلە مێژووییەکانیان کردەوە، پاشان بە ماتۆڕسکیل هەڵهاتن کە دوو لە هاوکارەکانیان لێدەخوڕدرا، دزیەکی مێژووییان ئەنجامدا کەمتر لە حەوت خولەکی خایاند.

 
 
Fly Erbil Advertisment