26 هەزار ئاوارە لە دهۆک مافی دەنگدانیان هەیە
نوسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، 22 بنکە و 93 وێستگەی دەنگدان تایبەت بە ئاوارەکان ئامادەکراون.
خالد عهباس، بهرپرسی نوسینگهی دهۆكی كۆمیسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە نێو کەمپی ئاوارەکان بە باشی بەڕێوەدەچێت، 22 بنکە و 93 وێستگەی دەنگدان ئامادەکراون.
بەرپرسی نوسینگەی دهۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئاماژەی بەوە کرد، 26 هەزار ئاوارە لە سنووری پارێزگای دهۆک مافی دەنگدانیان هەیە، 21 هەزاریان لە نێو کەمپەکان دەنگدەدەن و پێنج هەزار لە قوتابخانەکان.
هەروەها باسی لەوە کرد، ڕۆژی 9ـی 11 هەڵبژاردنی ئاوارەکان و هێزە ئەمنییەکان بەیەکەوە بەڕێوەدەچێت و تەواوی بەرپرسی وێستگەکان و بنەکەکان فەرمانبەری کۆمیسیۆنن، ئەمەش بۆ ئەوەی دووربن لە هەموو کەموکوڕییەکان.
ڕۆژی 11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
