وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک بۆ ئەو خێزانانەی دوو قوتابی یان زیاتریان لە خوێندنی پارالێڵ و ئێوارانن دەردەکات
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئەو خێزانانەی دوو قوتابی یان زیاتر لە خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی 50%، دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەو خێزانانەی دوو قوتابی یان زیاتر لە خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی 50%، دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کرد، بە فەرمانى وەزارى ژمارە (20905) لە 2ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو، هەروەها فەرمانە وزارییەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پاڵپشتە بە کۆنوسی کۆبونەوەی ژمارە (1)ی ساڵی 2023ـی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەم بڕیارە ئەمانە دەگرێتەوە:
ئەو خێزانانەی دوو قوتابی یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی 50% لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت، بە هەمان شێوەی ساڵانی پێشوو.
ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی 50% کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.
ئەم داشکاندنە سەرجەم قوتابیان خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی (2025- 2026) جێبەجێ دەکرێت.
