بەشی ژیری دەستکرد لە زانکۆی سەڵاحەددین کرایەوە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە خێراکانی بواری  تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد لە جیهانی نوێدا، زانکۆی سەڵاحەددین بە پێویستیزانی بەشێکی نوێ لە زانکۆکەدا بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت نەوەیەکی نوێی شارەزا بە ژیریی دەستکرد دروست بکات.

یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2025، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە خێراکانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد، زانکۆی سەڵاحەددین بە پێویستیزانی، ئەمساڵ بەشی  ژیری دەستکرد لە کۆلێژی ئای تی و ئینفۆڕماتیکس لە زانکۆی سەڵاحەددین بکاتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین ئاشکرای کرد، خواستی زۆری قوتابییان بۆ وەرگرتن لەو بەشە هەیە کە لە نمرەی 85 بۆ 94 لەو بەشە پێشکەشکراوە، لە بەشەکەدا مامۆستای پسپۆر و شارەزا لەبواری ژیری دەستکردا دابین کراون.

دەشڵێت: ئەمساڵ بۆ یەکەمجار، قوتابییان لە بەشی ژیریی دەستکردی زانکۆی سەڵاحەددین دەست بە خوێندن دەکەن.

 
 
Fly Erbil Advertisment