بەرپرسی لقی یەک: سبەی گەورەترین کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
                        نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە، گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی بۆ پشتیوانی لە لیستی 275 لە یاریگای تۆپی پێی دهۆک بە ئامادەبوونی جێگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
دووشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2025، نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکانی کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکەی پارێزگای دهۆک بۆ پشتیوانیی کردن لە لیستی 275ـی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوبوون کە بڕیارە هەردوو جێگرانی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئامادەبن.
بەرپرسی لقی یەک ڕایگەیاند: هەردوو هونەرمەند، حەسەن شەریف و ئەلەند حازم کەرنەڤاڵە پڕ جۆش و خرۆشتر دەکەن بە گۆرانی و میوزیکی بەچێژی نیشتمانیی و کوردی، دەشڵێت: کاتژمێر دووی دوای پاش نیوەڕۆ، ئەندام لایەنگر و کادیران و جەماوەری پارتی لە پارێزگای دهۆک دێنە نێو یاریگا، بۆ ئەوەی بتوانین لەماوەی دیاریکراودا، تەواوی یاریگا پڕ بکەین لە جەماوەر.
