لە سبەی پێنجشەممەوە پشووی قوتابخانەکان دەستپێدەکات
بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە سبەی پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەم پشووی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 12ـی هەمان مانگ، دەوامی فەرمی قوتابخانەکان دەست پێدەکاتەوە.
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی حكوومهتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پهرلهمانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025 پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە 6ـی تشرینی دووەمی 2025 تاوەکوو 11ـی هەمان مانگ، دەوام لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ئەهلی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەبێتە پشووی فەرمی، لە ڕۆژی چوارشەممە، 12ـی تشرینی دووەمی 2025، دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.
باس لەوەش کراوە، ئەو قوتابخانانەی وەک بنکەی دەنگدان دراونەتە کۆمیسیۆن، پێویستە بە هەماهەنگیی لەگەڵ کارگێڕی قوتابخانە ڕادەست بکرێتەوە.
11ـی تشرینی دووەمی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

