خوێندن لە قەتەر کرایە ئۆنڵاین

پۆلێکی خوێندن لە قەتەر
پۆلێکی خوێندن لە قەتەر

دەوامی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆکانی قەتەر کرایە ئۆنڵاین.

ئەمڕۆ شەممە، 07ـی ئاداری 2026، وەزارەتی پەروەردەی قەتەر رایگەیاند، سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکان بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە دادەخرێن و خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت.

دوێنێ هەینی، 06ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی قەتەر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە 10 درۆن هێرش کراوەتە سەر وڵاتەکەی و لەم ژمارەیە 9 درۆنیان تێکشکاندووە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش سوپای پاسداران ناردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر قەتەر ئاشکرا کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە، 07ـی ئاداری 2026، مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گوتی، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کاتی رێبەریی هێرش بۆسەر وڵاتانی دراوسێ رادەگرن بەو مەرجەی لە خاکی وڵاتەکەیانەوە هێرش نەکرێتە سەریان.