مەسرور بارزانی: قەرزێکی زۆری حکوومەت لە لای خەڵکە، بەڵام ڕەچاوی دۆخی خەڵک کراوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: قەرزێکی زۆری حکوومەت لە لای خەڵکە، بەڵام ڕەچاوی دۆخی خەڵک کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک گەنج، ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکوو ئێستا قەرزێکی زۆری حکوومەت لای هاووڵاتییانە، بەڵام نەمانویستووە فشار دروست بکەین، چونکە هەمیشە بارودۆخی هاووڵاتییانمان لەبەر چاو بووە.

هەروەها گوتی: ئەو بەرنامەیەی کە دەستمان پێکردووە، بە تایبەت لە سێکتەری کشتوکاڵ وای لێ هات بەرهەمی جووتیارانمان لە ناوخۆ ساغ بکرێتەوە، بە تەنیا ئەوەش نا بەڵکو دەرگای هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکانمان بۆ دەرەوەی کوردستان کردووە، ئەمەش وای کرد خەڵکێکی زۆر ڕوو لە کشتوکاڵ بکەن و پەرە بە بەرهەمەکانیان بدەن و دەرفەتی کاریش لەو کەرتە زیاتر بێت.

 
 
 
 
 
 

 

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل