مەسرور بارزانی: حکوومەتی فیدراڵی مامەڵەیەکی هەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکوومەتی فیدراڵی مامەڵەیەکی هەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گەنجاندا گوتی: حکوومەتی فیدراڵی مامەڵەیەکی هەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە لە سیستەمی فیدراڵیدا شتێک نییە بە ناوی مووچە، دەبێت بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتیی تەرخان بکرێت، ئەو کاتە حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان بەرپرس دەبن لە بەرانبەر چۆنیەتی بەکارهێنانی بودجە، بەڵام ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق دەستوەردان لە هەموو کارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.